• سەید حەكیم داوای گفتوگۆیەكی هەرێمی و ئاگر بەس و گەڕانەوەی سەقامگیری دەكات

    2026/ 07 /21 

    سەید حەكیم داوای گفتوگۆیەكی هەرێمی و ئاگر بەس و گەڕانەوەی سەقامگیری دەكات


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز عرفان سەدیق بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و لەندن و پێشخستنیان كرا كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولات بكات و سەروەری ولاتیش بپارێزێت جگە لەوانەش باس لە دۆخی سیاسی ناوچەكە و چۆنیەتی گەڕانەوەی سەقامگیری كرا.
    سەماحەتی پالپشتی خۆی بۆ ڕێرەوی دادوەری و حكومی كرد لە نەهێشتنی گەندەڵیدا و داوای كرد دۆسێی گەورە بكەنە ئامانج بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتی بگەڕێتەوە بە پرۆسەی سیاسی و كارەكانی دەوڵەت بۆ پاراستنی پارەی گشتی.

    لەسەر ڕووداوەكانی ناوچەكە سەماحەتی داوای كرد سەقامگیری بگەڕێتەوە و هۆشداری دا لەوەی گرژییەكان پانتایی گەورەتر دەگرێتەوە و ولاتانی ناوچەش زەرەر مەند دەبن و داوای كرد پشت بە گفتوگۆ و دانوستان ببەستن بۆ ئەوەی ڕێكەوتن بكرێت.

    Related News