• سەید حەكیم: تەواوكردنی كابینەی وەزاری و چاكسازی ئابووری پێشینەی ئەو قۆناغەیە

    2026/ 07 /01 

    سەید حەكیم: تەواوكردنی كابینەی وەزاری و چاكسازی ئابووری پێشینەی ئەو قۆناغەیە

     
    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم قالن سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركی و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە باس لە دۆسێیەكانی ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و توركیا و چۆنیەتی ئەكتیڤ كردنی خاڵە هاوبەشەكان و پتەوكردنی پەیوەندی نیوان هەردوو وڵات.

    بەرێزیان دووپاتی کردەوە کە عێراق هەوڵدەدات باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دروست بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، كە لە دەستووری عێراقدا هاتووە کە عێراق ڕەنگە ڕێڕەو، بنکە، یان شوێنی هەڵدانی ئاسمانی نەبێت بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ، هەروەها جەختی لە پاراستنی سەروەری نەتەوەیی و ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی بە هەموو شێوەکانی کردەوە، جەختی لە گرنگی کاراکردنی پڕۆژە ئابوورییە هاوبەشەکان کردەوە، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە پرۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدانەوە هەیە، وەک دەرفەتێکی ستراتیجی بۆ ئەوەی عێراق و تورکیا بکەن بە پەیوەندی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.
     
    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق توانای خۆی سەلماندووە بۆ شکستپێهێنانی تیرۆر بە هەموو شێواز  و پۆشاکەکانییەوە، هەروەها سەرکەوتوو بووە لە ئازادکردنی خاکەکەی و ئاوەدانکردنەوەی، بەڕێزیان خوازیاری سود وەرگرتن لە ئەزمونی دەوڵەمەندی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها جەختی لە گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆر و بڕینی بودجە و پشتیوانی ئایدیۆلۆژی کردەوە. لە چوارچێوەی ناوچەییدا، جەنابی بەرێز گەشبینی خۆی دەربڕی کە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و هەمەلایەنە کە ناوچەکە لە پەرەسەندنی زیاتر ڕزگار بکات و ئاسایش و سەقامگیری بگەڕێنێتەوە. داواشی لە وڵاتانی کاریگەری ناوچەکە کرد پشتیوانی لە هەوڵەکان بکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و بۆ ئەوەی  سەقامگیری بگەڕێننەوە.

    دەربارەی بەرەی ناوخۆیی  بەرێز حەكیم ڕوونی کردەوە کە عێراق قۆناغێکی سەختی چەقبەستووی سیاسی تێپەڕاندووە، بە سەرکەوتوویی هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەتییەکە و پێکهێنانی حکومەت. هۆشداریشی دا کە تەحەدای ئێستا لە بواری ئابووریدایە، جەختی لەسەر پێویستی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و شوێنەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو کردەوە بۆ بەهێزکردنی داهاتی عێراق و کردنەوەی ڕێگەی نوێ بۆ ئەوەی بە بازاڕە نوێیەکان بگەن...

    Related News