• سەید حەكیم رۆڵی بەڵێندەرە عێراقییەكان لە دابینكردنی هەلی كار و كەمكردنەوەی بێكاری بەرز دەنرخێنێت

    2026/ 05 /19 

    سەید حەكیم رۆڵی بەڵێندەرە عێراقییەكان لە دابینكردنی هەلی كار و كەمكردنەوەی بێكاری بەرز دەنرخێنێت


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی ئەمرۆ پێشوازی لە بەڕێز عەلی فاخر ئەلسەنافی سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرە عێراقییەكان و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە باسی دۆخی دارایی و ئابووری ولات و چۆنیەتی پێشخستنی كەرتەكتنی بەرهەم هێنان و گەشەپێدان كرا.

    سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی کەرتی بەڵێندەرانی عێراقی کردەوە بۆ بەشداریکردنیان لەڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی بێکاری و جەختی لەسەر پێویستی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نەتەوەیی کردەوە لەڕێگەی هاندانی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای هاوچەرخ..

    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سروشتی ئابووری وڵات پێویستی بە چارەسەری ڕیشەیی هەیە و داوای گرتنەبەری پلانی دەستبەجێ و قۆناغ بەقۆناغ و ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان کرد، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانی حکومەت کردەوە لەم قۆناغەدا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەرپرسیارێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ركابەرییەكان دەکەوێتە سەر ئەستۆی هەمووان...

    Related News