سەید حەكیم: ركابەری ئابووری و دارایی پێشەنگی پێشینەكانی ئەو قۆناغەیە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لەبەڕێز محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم كرد و لەم دیدارە باس لە پێشینەكانی دۆخی ئێستا كرا.
هەردوو لا باسی دۆسێی تەواوكردنی كابینەی وەزاری حكومەتی بەڕێز عەلی زەیدی كرد و هەردوو لا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی بەپەلە تەواوكردنی كابینە وەزارییەكە و دیاری كردنی وەزیرەكان كە بە كارامەیی و راستگۆیی و پێشینەی باش ناسراون، داواشی كرد ڕێگای گفتوگۆ ببێتە ڕێگاچارەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و ئاماژەی كرد كە عێراق قۆناغی داخرانی سیاسی تێپەڕ كردوە كە قۆناغیكی سەخت بوو.
سەماحەتی سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە ڕكابەرییەكانی دەوروبەری عێراق پێویستی بەوەیە بەهەمووان بەرژەوەندی نیشتمانی لەسەر هەموو شت بسەپێنن بەتایبەتی بەرژەوەندییە كەسی و تایبەتەكان، ئاماژەشی كرد كە ركابەری دارایی و ئابووری پێشینەی كارەكانن كە دەبێت بەپێی بەرنامە و دیدی ڕوون مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
لەكۆتایی دیدارەكەدا، سەید حەكیم ئاماژەی بۆ سروشتی ڕووداوەكانی دەوروبەری عێراق كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە هێوری و سەقامگیری بگەڕێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆكاری ئەوەی كاریگەری ئەرێنی لەسەر سەقامگیری هەموو ولاتانی دیكە هەبێت.