سەماحەتی حەكیم گرنگی خۆئامادەكاری باش بۆ مۆندیالی جامی جیهانی دووپات دەكاتەوە و گرنگی رەخسانی كەش و هەوای گونجاویش بۆ هەڵبژاردنەكان باس دەكات
بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لەبەڕێز عەدنان درجال سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە گرنگی خۆئامادەكاری هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق كرا بۆ ئەوەی دوای ماوەیەكی زۆر درێژی دابڕان بە ئاستێكی باش و شایستە دەركەون لەم بۆنە جیهانییەدا.
سەماحەتی حەكیم داوای كرد لەئێستاوە كەش و هەوای گونجاو بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی فیدراسیۆنەكە ساز بكەن و گوتیشی دەبێت ڕكابەری لەبەرنامەی هەڵبژاردنەكان لەسەر بنەمای خزمەتكردنی تۆپی پێی عیراقی بێت لەگەڵ پێشخستنی خولی ناوخۆیی عێراقی.