• سەید حەكیم چاوی بە باڵیۆزی ئەڵمانی دەكەوێت و گرنگی هاوەبشی ئابووری و پاڵپشتی حكومەتی بەهرەمەندان گفتوگۆ بۆ سەقامگیری ناوچەكە دووپات كرایەوە

    2026/ 05 /12 

    سەید حەكیم چاوی بە باڵیۆزی ئەڵمانی دەكەوێت و گرنگی هاوەبشی ئابووری و پاڵپشتی حكومەتی بەهرەمەندان گفتوگۆ بۆ سەقامگیری ناوچەكە دووپات كرایەوە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز دانیال كریپەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا كرد و لەم دیدارەش باس لە چەندین تەوەری پەیوەست بە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و بەرلین كرا.

    سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی بوونی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە عێراق کردەوە بەهۆی ئەزموونی باشیان و پێگەیان لەنێو ڕای گشتی عێراقدا و ئاماژەی بە پێویستی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە کرد و بەرەو هاوبەشی بەردەوام لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێناندا جوڵاند. 
    بەڕێزیان ئاماژەی بەسروشتی گۆڕەپانی سیاسی لەعیراق و ناوچەکەدا کرد و دووپاتی كردەوەش کەعیراق قۆناغی بنبەستی سیاسی تێپەڕاندووە و لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی خۆی نزیک دەبێتەوە و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی کەسانی لێهاتوو و خاوەن رابردووی پاک و ئەزموونی کەڵەکەبوو.

    سەید حەكیم داوای وەستاندنی تەواوی شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەڕانەوەی بۆ دانوستان کرد و جەختی لە گرتنەبەری دیالۆگ و گفتوگۆ كرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و تەئکیدیشیکردەوە کە گرژییەکان خزمەتی کەس ناکات بەڵکو دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەرفەتی سەقامگیری کەمتر دەکاتەوە..

    Related News