سەید حەكیم چاوی بە سەركردەكانی فوراتی ناوەڕاستی ڕەوتی حیكمە دەكەوێت و گرنگی كاری مەیدانی و دروستكردنی سەركردە و خزمەتكردنی هاولاتیان دووپاتدەكاتەوە
لەچوارچێوەی دیدارێك لەگەڵ سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ناوچەی فوڕاتی ناوەڕاست، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتی ئەم جۆرە دیدارانە وەك دیداری خۆشەویست و كەسوكارە و ئاماژەی كرد كە ئەم دیدارە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی گشتی و بەدواچوونی كاروانی كاری ڕێكخستنە.
سەید حەكیم باسی ڕاستگۆیی لە نیازدا کرد لە کاردا و گوتی کە تەنها بۆ خودا بێت و لە پێناو ڕووخساری پاکی خۆیدا بێت،هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی بەردەوام لە هەموو قۆناغێکدا کرد بۆ بەرزترین ئامانج کە ڕەزامەندی خوایە و گوێڕایەڵی خودایە و ڕوونی کردەوە کە هەموو شتێك سەركەوتن و نیعمەتێك بەهۆی بڕیاری خودای گەورەیە، جا ئەرێنی بێت یان پێچەوانە بێت.
سەید حەکیم جەختی لەسەر گرنگی کاریگەری مەیدانی کردەوە و داوای لە سەرکردەی ڕێکخراوەکان کرد کە ئامادە بێت و کاریگەر بێت و ئەكتیڤ بێت و چالاک بێت لە هەموو کەرت و بوارەکاندا و بەپێی پلانێکی ڕوون و دروست كاربكات، هەروەها جەختی لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی تواناکانی بەردەستدا بکات.
هەروەها سەماحەتی داوای ناساندنی پڕۆژە و بەشداری ئەو سەرکردە شەهیدانەی کرد کە خۆیان بۆ تەرخان کردووە و جەختی لەگرنگی لەئەستۆ گرتنی ئەرکی گرێدانی نەوەی نوێ بەو کەسایەتییە گەورە و بەخشندانە کردەوە و هۆشداری لەپێویستی بەجێهێشتنی تاکڕەوی لەکاردا و پەیڕەوکردنی پرەنسیپی پەرەپێدان و پێداچوونەوەی بەردەوام لەداڕشتنی پلان و بەرنامەکاندا كرد.
لەكۆتایی دیدارەكەدا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گوێپێنەدان بە شاڵاوەكانی خستن و بە ئامانج گرتن گرنگە لەبەر ئەوەی پەیوەندیی بە كاریگەری هەیە، هەر چەندە سەركردە پێی تێك بچێت ئەوا كاریگەری زۆرتر دەبێت، جەختیشی كردەوە كە سەركردەی باش ئەوەیە كە بتوانێت سەركردەی دیكە دروست بكات، لێرەش گرنگە سەركردە ئامادەبوونی مەیدانی هەبێت و لەخەڵكیش نزیك بێت.