سەید حەكیم پێشوازی لە نێچرڤان بارزانی دەكات و گرنگی هاریكاری نێوان بەغدا و هەولێر و پاڵپشتی حكومەتی چاكسازی و نەهێشتنی ململانێیەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە بەغدا چاوی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری كەوت.
لەم دیدارە سەید حەكیم ئاماژەی بە گرنگی ئەو ئاڵوگۆڕكردنی ئەم جۆرە سەردانانە كرد لەنێوان حكومەتی مەركەزی و حكومەتی هەرێم گوتیشی ئەوە دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی كێشەكان و گەورەكردنی خاڵە هاوبەشەكان وەك هەنگاوێك بۆ دۆزینەوەی چارەرەسەری سەرتاپای كێشەكان.
سەماحەتی سەید حەكیم گوتیشی عێراق قۆناغێكی گرنگی بڕیوە لە ڕووی نەهێشتنی داخرانی سیاسی كە هاوكاتە لەگەڵ ڕووداوەكانی ناوچەكە و پەرەسەندنی سەربازی تێیدا و دووپاتیشی كردەوە كە هەوڵی سەرجەم لایەنەكان ئەوەیە كە عێراق بەرەو ئاوەدان كردنەوە و بنیاتنان و گەشەپێدانی بەردەوام ببەین، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ بەڕێز عەلی زەیدی دەربڕی بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازە و داواشی كرد حكومەتێكی خزمەتگوزاری بێت و ئابووری بێت كە خواستی گەلی عێراقی بەهەموو توێژەكانەوە بەرجەستە بكات.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی كۆتایی پێهاتنی ململانێی ناوچەكە و وەستانی یەكجارەكی شەڕەكە و گەڕانەوەی سەقامگیری.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە كرانەوەی عێراق بەسەر ولاتانی ناوچەكە و جیهان كەشەكە لەگەڵ هەمووان خۆشتر دەكات و داواشی كرد هەموو تواناكان بقۆسترێنەوە بۆ دروستكردنی پەیوەندی گرنگ كە لەسەر بنەمای پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندی هاوبەش بێت.