سەركردەكانی عێراق پیرۆزبایی لە سەماحەتی سەید حەكیم دەكەن بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی رەوتی حیكمە و دووپات دەكاتەوە كە لەسەر رۆڵی خۆی بۆ چەسپانی گفتوگۆ و سەقامگیری بەردەوام دەبێت
بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چەندین بروسكەی پیرۆزبایی پێگەیشت بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، لەم بارەیەوە فەخامەتی سەرۆككۆمار نەزار ئامێدی و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و هەیبەت ئەلحلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و چەندین كەسایەتی دیكە پیرۆزباییان لە بەڕێزییان كرد.
كەسایەتییەكان لە بروسكەكانیان ئاماژەیان كردبوو، كە تازەكردنەوەی متمانە بە بەڕێز سەید حەكیم ڕۆلی بەرزی ئەو لەڕووی سیاسی دەردەخات بۆ خزمەتكردنی عێراق و جەختیان كردەوە لەسەر ئەوەی ڕێڕەوی ئەو بە ناوەندگیری و هاوسەنگی و گفتوگۆ دەبێتە هۆی سەقامگیری سیاسی و هیوایان خواست هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوام بێت بۆ ئەوەی خزمەتی ولات بكرێت و كاروانی بنیاتنان و خزمەتگوزاریش بەردەوام بێت.