سەید حەكیم لەبەردەم شێخی هۆزەكان دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە داخرانی سیاسی بەكۆتا بێت و پاڵپشتی یەكگرتنی نیشتمانی و سەقامگیری ناوچكەشی كرد
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هێزەكانی هاوپەیمانێتی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكان كرد لە دیوانی بەغدا ، سەرەتا خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕیكە هەلێكی باشە بۆ ئەوەی لەسروشتی شار و پارێزگاكان تێبگەین و لەهەمان كاتدا پرسەی بەبۆنەی كۆچی دوایی ئیمام خامەنئی(نهێنی پارێزراو) بێت، دووبارە كردەوە لەگەڵ پرسە بۆ شەهیدانی عێراق و لوبنان و ئێران
سەماحەتی حەکیم پیرۆزبایی لەئامادەبووان کرد بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی دیکتاتۆر و کۆتاییهاتنی سەردەمی زیندان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم یادە هاوکات بوو لەگەڵ شەهیدبوونی ئیمام سەدر لە نۆی نیسان و تەئکیدی لەوە کردەوە کە هیچ ڕێکەوتێک نییە لە زانینی خودادا.
هەروەها بەڕێز حەکیم هیوای خۆی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا دەربڕی و ڕۆڵی گەلی ئێرانی لە پشتیوانیکردن لە ڕێڕەوی وڵاتەکەی بەرزنرخاند.
سەبارەت بە عێراق، سەماحەتی حەكیم داوای كرد سەرجەم شایستە دەستوورییەكان تەواو بكرێن و دووپاتی كردەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵێوراوی خۆی بەپێی كاتی دەستووری یان كۆدەنگی یان بە زۆرینە دیاری دەكات بۆ ئەوەی كۆتایی بەم داخرانە سیاسییە بهێنێت.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق کرد لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆری بەرەو دەریای سپی ناوەڕاست و یەكی دیكەش بۆ دەریای سوور لە چەند ئاڕاستەیەکەوە و داوای کرد لە گوتاری پۆپۆلیستی تێپەڕێنرێت.
هەروەها سەید حەكیم بانگەوازی خۆی بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی ناوخۆیی دووپاتکردەوە و تەئکیدیکردەوە کەرەوتی حیكمە بزووتنەوەیەکی خزمەتگوزارییە بۆ هەمووان بەبێ هیچ ئەجێندایەکی دیکە و لەکۆتاییدا ڕەتکردنەوەی هەر زیانێک بە میوانانی عەشیرەتەکانی عێراق دەرببڕیت و داوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕەفتارانەی کرد...