سەید حەكیم گرنگی گفتوگۆ بۆ باشكردنی پەیوەندییەكان و سەقامگیری ناوچەكە و پەلە كردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی بەدەستەلات بۆ بالیۆزی توركی دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بۆرا ئینان بالیۆزی توركیا لە بەغدا كرد و لەم دیدارە باسی پێشهاتەكانی دۆخی عێراق و ناوچەكە كرا لەگە ڵ بابەتی پتەوكردنی پەیوەندی هەردوو ولاتی دراوسێ و پێشخستنی
سەبارەت بەدۆخی ناوچەكە سەماحەتی سەید حەكیم هیوای خواست ئاگر بەستە بەردەوام بێت و لایەنەكان پابەند بن پێیەوە، هەروەها گفتوگۆ دەستپێبكات بۆ ئەوەی ئاشتەوایی ڕوو لە ناوچەكە بكات و سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە مێزی گفتوگۆ ڕێگاچارەیە بۆ نەهێشتنی هەموو كێشەكان گەر ئیرادەی جیدی هەبێت بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێت.
سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی عێراق سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە ڕێكەوتنی هێزە كوردییەكان لەسەر پاڵێوراوی سەرۆككۆمار بۆ ئاسانكردنی ئەركی هێزە سیاسییەكانی دیكە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەو دۆخەی ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت كە دەریدەخات بۆ كە ولات پێویستی بە حكومەتێكی پڕ دەستەڵاتە كە بتوانێت ڕووبەڕووی ڕكابەرییە ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزارییەكان ببێتەوە.