سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی كۆریای باشوور پتەوكردنی پەیوەندییەكان و سەقامگیری ناوچەكە و تەواو كردنی شایستە دەستوورییەكان باس دەكات
لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز لی جۆن ئیل باڵیۆزی كۆریای باشوور لە بەغدا، لەم دیدارە باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا بەتایبەتی شەڕی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران و بابەتی وەستاندنی شەڕەكە بۆ بەدی هێنانی ئاشتی لە ناوچەكەدا، هەروەها باس لە تەواو كردنی شایستە دەستوورییەكانیش كرا وبەڕێز حەكیم ئاماژەی كرد كە عێراق لەئێستادا لەم دۆخە ناسكە پێویستی بە دامەزارندنی حكومەتێكی بە دەستەڵات هەیە.
سەبارەت بە دۆخی عێراقیش سەماحەتی حەكیم بەپێویستی زانی شایستە دەستوورییەكان تەواو بكرێن بەتایبەتی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتێك كە بتوانێت ئەركەكان بگرێتە ئەستۆ لەم دۆخە ناسكەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت.