لەیادەوەری كۆچی عەزیزی عێراق : پرۆژەی ئاودان بە خوێنی شەهیدان و هەڵوێستە چەسپاوەكان لە بەرگری كردن لە ولات و هەڵبژاردنەكان
لەئاهەنگی ڕێورەسمی یادكردنەوەی 17مینی كۆچی عەزیزی عێراق سەماحەتی سەید عەبدئەلعەزیز ئەلحەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)، كە ئەنجومەنی بالای ئیسلامی عێراقی ئەنجامی دا، بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی لێكردن.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە كەسایەتی عەزیزی عێراق كەسایەتییەكی تەوەریی بوو لە دۆخێكی هەستیار بۆ سروشتێكی تازە هاتە كایەوە، داواشی كرد پارێزگاری لەو پرۆژەیە بكرێت كە بە خوێنی شەهیدان ئاودراوە، گوتیشی عەزیزی عێراق جێی پەنجەی دیاری لە كاتێكی سەخت بەدەر خست، هەروەها بەوە ناسرابوو كە هەمیشە پاڵپشتی بەخودای گەورە و خۆڕاگری و بڕوای بەهێز بووە.
سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە عەزیزی عێراق بە ئازایەتی و دەربڕینی ڕای خۆی و بەرگریكردن لە بۆچوونەكانی تا ساتی بڕیار دان ناسرابوو، ئەگرە بڕیار دەرچووبوایە بەرگری لێدەكرد و بۆچوونی رای لەسەر ڕێكەوتووی پەسند دەكرد هەتا گەر لەگەڵ خۆشی ڕێك نەبوایە، لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی گشتی لەسەر هەموو شتێك دەبینی، سەماحەتی باسی ساتەكانی هەڵبژاردنەكاتین كرد كە چۆن پێداگربوو لەسەر ئەنجامدانی و پابەندبوون بە ساتە دەستووریەكانی.
سەید حەكیك ئاماژەی كرد كە عەزیزی عیراق دوور بوو لە شۆی میدیاكان و باكی بەوە نەبوو كە دەستكەوت بەناوی ئەو بێت، ئەگەیر ناچاریش بوایە كە دەركەویت ئەوا دەركەوتنەكەی زۆر كاریگەر دەبوو، ئەو ڕوون و راستگۆ بوو بەرامبەر هەر شتێك كە پاڵپشتی كردبا، متمانەی هەمووانیشی بەدەیست هێنابوو لە ناوەوە و لە لایەنە نێودەوڵەتییەكانیش.