• سەید حەكیم: گوتار كاریگەرە لەسەر نوێژ ڕێگاچارەیە بۆ سەركەوتن بە بۆچوون   و مەنتیقی پێغەمبەران

    2026/ 02 /18 

    سەید حەكیم: گوتار كاریگەرە لەسەر نوێژ ڕێگاچارەیە بۆ سەركەوتن بە بۆچوون و مەنتیقی پێغەمبەران

    لە تەواوكاری زنجیرە وانە رەمەزانییەكان، سەماحەتی سەید حەكیم و چارەسەرییەكانی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بە چوونە ناو میوانداری خودایی و پێویستی قۆستنەوەی ئەو هەلە بەنرخە گەر هەموو بنەماكانی سەركەوتن لەم مانگە پیرۆزە رەخسا، هەتا خەوتنیش تێیدا پەرستنە هەناسەكان تەسبیحاتە، وەك لە گوتاری پێغەمبەر (س) هاتوە لە دوایین هەینی شەعبانی پیرۆزدا.
    سەماحەتی حەكیم لە درێژەی پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین كوری عەلی كوڕی حوسێن باس دەكات كە گرنگترین سەرچاوەكانی هێز لە كۆمەڵگا یەكگری رۆڵەكان و خۆڕاگرییانە، ئەوەش لەڕێگەی پاراستنی مافەكان و پاراستنیان دەبێت و جەختیشی كردەوە كە یاسا و رێساكانی مافەكان گرنگی زۆری هەیە، ئەوەش بریتییە لە كۆمەڵێك ئەرك و پابەندی، ئەوەی هەق بێت دەبێتە پابەندی لەسەر ئەوانی دیكەدا.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە مافەكان لە دیدی ئیسلامی لەسەر چوار بنەما بنیات نراوە:
    شكۆی مرۆڤ و بڕوای راستەقینە و بەها باشەكان و هەلسوكەوتی راست و دروست،دوور لە جیاكاری لەسەر بنەمای مەزهەبی و نەتەوەیی، گەتیشی پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین(س)بۆ ئەوە دانراوە كە پەیوەندی نێوان مرۆڤ لەگەڵ خۆی و لەگەڵ كۆمەڵگا ڕێك بخات.

    بەڕێز حەكیم ڕوونیکردەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا نۆ ماف تاوتوێکراون و لەوتارەکانی ئەم دواییانە تیشک دەخەنە سەر مافی نوێژ لە هەشت ڕووەوە کە لە قورئانی پیرۆزەوە وەرگیراون. گفتوگۆکان ڕاستی نوێژ و بەهاکانی و پاراستنی کاتەکەی و مەترسی فەرامۆشکردنی و ئاگاداری دڵ لەکاتی نوێژ و ئەرک و قەدەغەکردنەکانی دەگرێتەوە، گفتوگۆی پێشوو بە کاریگەرییەکانی پاڕانەوە کۆتایی پێهات، کە تێیدا ئاماژە بە سێزدە کاریگەری کرا، کە بریتی بوون لە: لەخواترسی، باوەڕ، چاکسازی، بێفیزی (واتە شەرم و گوێڕایەڵی)، ڕاستگۆیی، چاکەکاری، سەرکەوتن، ڕێنمایی، یادەوەری، لێخۆشبوون، ڕووناکی، چاودێری، و پەروەردەکردن..

    كاریگەری چواردەهەم: گوتار
    ئەوەش بەڕوونی لەم ئایتە لەسوورەتی ئەعلا بەدی دەكرێت
    ﴿وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ ، فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكْرَىٰ ، سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ ، وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلْأَشْقَى ، ٱلَّذِي يَصْلَى ٱلنَّارَ ٱلْكُبْرَىٰ ، ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ ، قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ ، وَذَكَرَ ٱسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّىٰ﴾.

    لیرە سەماحەتی سەید حەكیم ڕوونی دەكاتەوە كە ئەوەی گوتار دەڵێتەوە پێویستی بە چوار شتی گرنگ هەیە بۆ ئەوەی كاریگەری هەبێت:
    1-پێویستە ئەوەی گوتارەكەی بۆ دەگوترێت ئامادەیی تێدا بێت گوێ بگرێت تا كاریگەری هەبێت.
    2-پێویستە ئەوەی گوتار دەڵێت لەسەر بنەمای هەق بێت و پرۆژەیەكی هەقیشی هەبێت.
    3-دەبێت كەسی گوتار دەڵێت دوور بێت ل غافل بوون لەبیركردن تا بیرۆكەكە بە باشی بگەینێت.
    4-پێویستە كەسی گوتار دەڵێت و ئامۆژگاری دەكات بەڵگە و نموونەی خودایی لەبەر دەست بێت تا كاریگەری لە خەڵك بكات.
    هەورەها سەماحەتی ئاماژەی بە هەندێك لایەنی گرنگ كرد
    1-پێویستە خاوەن پرۆژە سینگێكی فروانی هەبیت و بەرگەی سەختییەكان بگرێت.
    2-مەرج نییە ئامۆژگارییەكان و قسەكان كاریگەری لەسەر هەمووان هەبێت هەیە عینادە و كاری لێ ناكات.

    3-كاریگەری ئامۆژگاری لەپڕ نایەت بەڵكو پێویستی بە كات و ئەركی زۆر و دووبارە كردنەوە هەیە.

    سەید حەكیم ڕوونییکردەوە کە پاککردنەوەی مێشک لە بیروباوەڕی گەندڵی، ڕەوشتی خراپ، و ئەندام و ئەندامەکان لە هەڵسوکەوتی لادەر، و کردارێکە کە دەبێت بەدی بهێنرێت و لەخۆیەوە ڕوو نادات، لە لۆژیکی پێغەمبەراندا سەرکەوتن لە پاککردنەوە دایە.:
    ﴿قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّىٰ﴾، بەلام لە مەنتیقی زاڵم و خۆ بەزلزانەكان و تاغووتەكان: ﴿وَقَدْ أَفْلَحَ الْيَوْمَ مَنِ اسْتَعْلَىٰ﴾.
     

    Related News