• سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا پەیوەندی دوو قۆلی و پێشهاتی سیاسی عیراقی تاوتوێ دەكات

    2025/ 12 /30 

    سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا پەیوەندی دوو قۆلی و پێشهاتی سیاسی عیراقی تاوتوێ دەكات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 30ی كانوونی یەكەم لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز خاتوون جانیت ئالبیردا باڵیۆزی هۆلەندا كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆلی نێوان هەردوو ولات و پێشخستنی كرا كە بەشێوەیەك بێت كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو ولاتی دۆست بكات.

    سەید حەكیم باسی سروشتی بارودۆخی گۆڕەپانی عێراقی كرد و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق سەقامگیرییەکی بێ وێنەی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئەمنی و هەوڵدەدات لەسەر ئەو پەرەسەندنە ئەرێنییە بەردەوام بێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیرییەکی بەردەوام.

    سەید حەكیم دووپاتی كردەوە کەسەرکەوتنی عێراق لەئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێوازێکی ڕوون و شەفافدا دەستکەوتێکی دیکەیە بۆ زنجیرە دەستکەوتەکان، هەروەها ستایشی ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد لەتەواوکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمیش و هیوای خواست بڕیاری هەڵبژاردنی جێگری دووەم بەجۆرێک بێت کە نوێنەرایەتی سیاسی بۆ پێکهاتەکان مسۆگەر بکات.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە كاتوساتی دەستووری بۆ بەردەوام بوون لە شایستە دەستوورییەكان، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە سەرۆكی كۆمار و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

    Related News