سەید حەكیم تەبایی بڕیاری هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات پەرلەمان ئەكتیڤ بێت و پابەندی بە كات وساتی دەستووری
بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە ئەندامانی فڕاكسیۆنەكە كەوت و لەم دیدارە سەماحەتی جەختی لەسەر یەكڕیزی و یەك بڕیاری فڕاكسیۆنەكە كرد و بە پێویستی زانی كار لەگەڵ فڕاكسیۆنەكانی دیكە بكرێت و سوود لە قبوولكردنی هاوپەیمانێتییەكە وەربگیرێت بۆ ئەوەی كاری هاوبەش لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی خواستەكانی گەلی عێراقی لەگەشەپێدان بەدی بهێنێت، هەروەها یاسای گرنگ بۆ خزمەتكردنی خەڵكی تەشریع بكەن.
سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی کارکردن بۆ هەموو عێراقییەکان کردەوە کە دوور لە تایەفەگەری و پێویستیی وەرگێڕانی بەڵێنەکانی هەڵبژاردن بۆ واقیعی مەیدانی بەرجەستە و داوای ئاستێكی کاریگەری لە پەرلەمان کرد کە ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران زیندوو بکاتەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە کات و ساتی دەستووری کردەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکاندا و گرنگی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و دوو جێگرەکەی لە دانیشتنەكان خستە ڕوو.