• سەید حەكیم لە كڵێسەی مار كۆركیس پیرۆزبایی لە رۆژ لەدایكبوون دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە كریستیانەكان ڕەچەڵەكێكی رەسەنی عێراقن

    2025/ 12 /25 

    سەید حەكیم لە كڵێسەی مار كۆركیس پیرۆزبایی لە رۆژ لەدایكبوون دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە كریستیانەكان ڕەچەڵەكێكی رەسەنی عێراقن

    لەكڵێسەی مار كۆركیس لەناوچەی بەغدای نوێ بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەرۆژی 25ی 2025 پیرۆزبایی لە برا كریستیانەكان كرد بەبۆنەی هاتنی ساڵی میلادی نوێ و رۆژی لەدایك بوون، دووپاتیشی كردەوە كە لەدایكبوونی سەیدی مەسیح (سلاوی لێ بێت لەگەڵ پێغەمبەری خۆمان) وەك پەیامێكی مرۆڤایەتییە بۆ هەموو ئاینە ئاسمانییەكان و تەنها بۆ یەك لایەن یان یەك ئاینی دیاری كراو نییە.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە قورئانی یرۆز باسی سەیدی مەسیحی كردوە (سلاوی لێ بێت) بەدرێژی بەتایبەتی موعجیزەی لەدایكبوونی و ئەو گوتەیەی كە پەرستنی خودا ڕادەگەیەنێت، لەگەڵ پابەندبوونی بە نوێژكردن و رۆژوو و كاری باش دوور لە زۆرە ملێی، ئەوەش سیستەمی ئەو بەها ئەخلاقیانە دەردەخات كە سەرجەم پەیامە ئاسمانییەكان تێیدا هاوبەشن..ێ

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو بەهایانە پێگەی خێزان و رەتكردنەوەی توندوتیژی خێزانی و هەموو جۆرە توندییەكاین بەرامبەر ئافرەت بەكاردێت ڕەت دەكاتەوە، داواش دەكات ڕووبەڕووی ئەو بەرپرسیارێتییە هاوبەشە ببنەوە، هەروەها لەسەر ڕێگای سەیدی مەسیح (سلاوی لێ بێت) برۆن لەڕووی لێ بوردەیی و خۆشەویستی و بنیاتنانی مرۆڤ.

    سەید حەكیم گوتیشی پێكهاتەی مەسیحی پێكهاتەیەكی رەسەنی عێراقن و داخی خۆی دەربڕی بەهۆی كۆچكردنی ژمارەیەك لە رۆڵەكانیان و داوای كرد هان بدرێن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە لەبەر ئەوەی ئێستا ئەمن و سەقامگیری هەیە و لە هەڵبژاردنەكانیش سەركەوتن بەرقەراربوو، ئێستاش هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی حكومەت پێك بهێنرێت بەپێی ڕێنماییە دەستوورییەكان.

    Related News