• سەید حەكیم چاوی بە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت و یەك هەڵوێستی و پابەند بوون بە ساتە و ڕێكەوتە دەستوورییەكان دووپات دەكەنەوە

    2025/ 12 /23 

    سەید حەكیم چاوی بە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت و یەك هەڵوێستی و پابەند بوون بە ساتە و ڕێكەوتە دەستوورییەكان دووپات دەكەنەوە

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی رۆژی سێشەممە 23ی مانگی ساڵی 2025 چاوی كەوت بە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڕێز فازل میرانی كەوت و لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی لە عێراق و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان و شایستەكانی داهاتوو تاوتوێ كرا.

    سەماحەتی حەكیم گرنگی یەك هەڵوێستی لەهەموو گۆرەپانەكان دووپات كردەوە و داوای كرد لێك تێگەیشتن بەردەوام بێت لە نێوان هەموو كوتللە سیاسیەكان لەیەك پێكهاتەدا و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی بوونی هەستی نیشتمانی لەگفتوگۆیەكاندا، ئەوەش وێنەیەكی پڕشنداری سروشتی دۆخی سیاسییە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هاولاتی سەلماندی كە پاڵپشتی ڕێڕەوی سیاسی و سیستەمی سیاسی كرد و بەڵگەش بەشداری كردنی بەرفراوانە لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەدا.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە پشت بە بنەما و بەرناكەی چاكسازی ببەستێت و بكرێتە پێوەرێك بۆ قۆناغی داهاتوو، ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت ڕێكەوتن هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی داهاتوو پێش ئەوەی لەسەر ناوەكان ڕێك بكەون، جەختیشی كردەوە لەسەر دەستگرتن بە سەقامگیری و كاركردن لەسەری بۆ گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی، هەروەها پابەندبوون بەڕێوشوێنی دەستووری لە هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و پێك هێنانی حكومەتدا.
     

    Related News