ؤسەید حەكیم چاوی بە دكتۆر حەیدەر عەبادی دەكەوێت و هەردوو لا ڕێكن لەسەر بەرنامەی حكومی و چاكسازییەكانی داهاتوو
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانێتی نەسر، لەم دیدارە بیرو ڕا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكان و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و كات و ساتە دەستووریەكان بۆ دیاریكردنی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و پێكهێنانی حكومەتی تازە تاوتوێ كرا.
هەردوو لا جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی ڕێكەوتن لەسەر بەرنامەی حكومی داهاتوو و پێویستی دەستپێكردن بە چاكسازییەكان بەشێوەیەك كە پێگەی ولات پتەوتر بكات، هەروەها خزمەتگوزاری پێشكەش بكات، هەروەها دۆخی سەقامگیری لەسەر هەموو ئاستەكان باشتر بكات، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ولات فرە داهات بێت و چیتر خۆی بە تاكە داهات نەبەستێتەوە و خۆی و چارەنووسی گەل بە نرخی نەوت گرێ نەدات، بۆ ئەوەش سوود لە ئەزموونی حكومی و ئەكادیمی لەم بوارە وەربگرێت.
هەردوو لا دووپاتیان كردەوە كە پێویستە بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی كەسی و تایبەت بالادەست بێت، هەروەها گرنگە بڕیاری سیاسی بێ لایەن بێت و هەمووان بەرپرسیارێتی بەرامبەر نیشتمان و ئیرادەی گەل لە ئەستۆ بگرن.