• سەید حەكیم چاوی بە پاڵێوراوە براوەكانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دەكەوێت و گرنگی كاری هاوبەش و پابەندبوون بە شایستە دەستوورییەكان دەكات

    2025/ 12 /14 

    سەید حەكیم چاوی بە پاڵێوراوە براوەكانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دەكەوێت و گرنگی كاری هاوبەش و پابەندبوون بە شایستە دەستوورییەكان دەكات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی بە پاڵێوراوە براوەكانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە كەوت، سەرەتا پیرۆزبایی كرد دوای پەسندكردنی ئەنجامەكان لەلایەن دادگای ئیتیحادی و ڕوونیكردەوە كە ئوە هەنگاوێكی ئەرێنییە لەڕێگای تەواوكردنی شایستەكانی دەستووری لە قۆناغی داهاتوودا.

    سەماحەتی گوتیشی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند كە ئەو كوتلەی گەورەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەویش بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە كات وساتی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە بە هەماهەنگی پێكهاتەكانی دیكە، دووپاتیشی كردەوە كە پابەندبوون بەو كات وساتانە بەشێكە لە پابەندبوون بەرامبەر سیستەمی سیاسی و ئیرادەی دەنگدەران.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر كاركردنی هەموو عیراقییەكان بێ جیاكاری و داوای كرد هەردوو رۆڵی چاودێری و تەشریعی لە ئەنجومەنی نوێنەران زیندوو بكرێتەوە، گوتیشی گرنگە هاریكاری نێوان سەرجەم فراكسیۆنە سیاسییەكان هەبێت و قبوولكردنی هاوپەیمانێتی و پتەوكردنی كاری هاوبەش هەبێت.

    Related News