سەید حەكیم پێشوازی لە نوێنەری كۆمپانیای شیفرۆن دەكات و گرنگی وەبەرهێنان و پێشخستنی بەهەرمەندە نیشتمانییەكانی عێراق دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز جو چارلس نوێنەری كۆمپانیای شفرۆنی ئەمەریكی كرد، لەم دیدارە باس لە پلانەكانی كۆمپانیاكە لە بازاڕی نەوتی عێراقی كرا و بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە كە ئامادەبوونی كۆمپانیا گەورەكان لە عێراق و وەبەرهێنانی هەلە گونجاوەكانی پێشكەش كراون گرنگی خۆی هەیە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە لەم دیدارە مەشق و راهێنان بە كارمەندە عێراقییەكتان بكرێت و ئاستیان بەرەوپێش ببرێت، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەش بەدی بهێنێت، هەروەها دۆخی ڕەزامەندی ئەرێنی لەگەڵ كۆمپانیا كاراكان ئەكتیڤ تر بكرێت، لەگەڵ جەختكردن لەسەر بەشداری كردنی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەڵمەتەكانی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە لەو ناوچانەی لەو شتانە بێ بەشن.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم گوتی كە ئیستا عێراق بەدۆخێكی سەقامگیر تێپەڕ دەبێت لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی و ڕوویكردەوە كە ئەو سەقامگیرییە بووە هۆكاری ئەوەی هەڵبژاردنەكان لە كەشێكی ڕكابەری باش بەڕێوە بچێت، هەروەها هەڵبژاردنەكان سەلماندی كە گەل دەست بەڕێرەوی دیموكراسی دەگرێت و پاڵپشتی ڕژێمی دیموكراسی وڵاتەكە دەبێت.