سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی ئێران مەسعود پزیشكیان دەكەوێت و لەوێ ڕكابەرییەكانی ناوچەكە و پەیوەندی دوو پۆڵی تاوتوێ دەكەن
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیماێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە فەخامەتی دكتۆر مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران و لەم دیدارە باسی كۆمەڵیك ڕكابەری كرا كە ڕووبەڕووی ناوچەكە دەبێتەوە، لەگەڵ پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران.
سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە گرنگی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی لەهەموو بوارەكان دووپات كردەوە بەشیوەیەك كە خزمەتی هەردوو گەلی دراوسێ بكات و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن بۆ چارەسەری قەیرانەكانی ناوچەكە و پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەكە.
لەم چاوپێكەوتنەدا، بیروڕا ئالوگۆڕ كرا سەبارەت بە چەند دۆسێیەكی هاوبەش لەسایەی ئەو گۆڕانگارییە هەرێمی و نێودەولەتییانەی هەن بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەنێوان ولاتانی ناوچەكە چالاكتر بكرێت.