• .سەماحەتی حەكیم خۆڕاگری لە ڕكابەری هەڵبژاردن و پتەوكردنی رۆحیەتی میانڕەوی لە گوتاری دەستەی ڕای رەوتی حیكمەی نیتشمانی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 08 /30 

    .سەماحەتی حەكیم خۆڕاگری لە ڕكابەری هەڵبژاردن و پتەوكردنی رۆحیەتی میانڕەوی لە گوتاری دەستەی ڕای رەوتی حیكمەی نیتشمانی دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەید حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی رای ڕەوتەكەی بەڕێوەبرد و لەم كۆبوونەوە ستایشی ئەو ئەركە گەورانەی كرد كە درا لەپێناو سەركەوتنی وەرزی حوسێنی و سەردانی چلە و یادی كۆچی دوای پێغەمبەری خودا (د) هەروەها رۆلی مەزارە پیرۆزەكان و حكومەت و دەستەكان و كاروانە حوسێنییەكانی بەرز نرخاند لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە كوالیتی بۆ سەردانیكەرانی ئیمام حوسێن(سلاوی لێ بێت) لە ناوەوەی عێراق و دەرەوەش.

    سەبارەت بە دۆخی هەڵبژاردن بەڕێز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەڕێوەبردنی ڕكابەری هەڵبژاردن بە رۆحیەتی بەرپرسیارانە لەهەموو گۆڕەپانەكان، هەروەها ڕێگا گرتن لە قۆستنەوەی داهاتەكانی دەولەت و بەكارهێنانی بۆ كاروباری هەڵبژاردن و ئاماژەی كرد كە باشی بەڕێوەبردنی ئەو ڕكابەرییە دەبێتە هۆی درێژەپێدانی قۆناغی ئەرێنی دوای هەڵبژاردنەكان و پاڵپشتی شایستەكانی داهاتووش دەكات، هەروەها دوپاتیشی كردەوە كە قسەكردن لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان هیچ بنەمایەكی نییە و هەموو ڕێكەوتوون كە لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و داواشی كرد خەڵكی بەشێوەیەكی بەرفراوان بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.

    سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی، سەماحەتی گرنگی بنیانانی دەزگایە ناوخۆییەكانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتكردەوە لەگەڵ كاركردن بۆ پێشخستنی كارەكە بەشێوەیەك كە لەگەڵ بنەمایەكانی میانڕەوی و هاوسەنگی بگونجێت و ئەوەش ئەو كۆڵەكانەیە كە بەشداری كرد لەوەی عێراق و سەقامگیری بپارێزرێت و داواشی كرد ئامادەبوونی مەیدانییان هەبێت و هەمیشە رۆحیەتی گەشبینی و ئەرێنی لەنێو خەڵكی عێراقدا بڵاوبكەنەوە.

    Related News