• سەماحەتی حەكیم لە قەزای مەدائین داوای پلانادانی دروست و چەسپاندنی سەقامگیری و بەدی هێنانی گەشەپێدان دەكات

    2025/ 09 /01 

    سەماحەتی حەكیم لە قەزای مەدائین داوای پلانادانی دروست و چەسپاندنی سەقامگیری و بەدی هێنانی گەشەپێدان دەكات

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ میوانخانەی ئەلعامر بۆ لای جەنابی شێخ عەلی كامل ئەلشەمەری، بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هیزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی فەزای مەدائین كەوت، سەرەتا پرسەی بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمامی ئەلحەسەن ئەلعەسكەری (س) بێت كرد دواتریش پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئازیز (د) لەسەر بێت كرد.

    سەید حەكیم لە میانەی گوتەیەكی داوای كرد ئاگاداری هاربوونی ئیسرائیلی لە ناوچەكە كرد لەگەڵ ئەو پەرەسندەنەی لە فەلەستین و لوبنان و یەمەن لە ئارادا هەیە، هەروەها هۆشداری دا لە پلانەكانی فروانكردنی دەستەلاتی كە ئامانجی نێكدانی سەقامیری گەلان و ناوچەكەیە بەشێوەیەكی گشتی.

    سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ڕێبازەی عێراق لەم چەند ساڵەی دواییدا پەیڕەوی کردووە هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ ڕزگارکردنی وڵات لە کاردانەوەی ڕووداوەکانی ناوچەکە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە گەلی عێراق باجی زۆریان داوە بەهۆی ئەو شەڕ و ململانێیانەی کە هیچ سوود و بەرژەوەندییەکیان تێدا نەبووە و داواشی کرد کە لەڕابردووەوە فێر ببین و لەزمانی دروشم دوور بکەوێتەوە لەپێناو پلاندانانی راستە و دروست و دانانی ئەولەویەتی نیشتمانی.

    سەماحەتی ئاماژەی کرد كە ئەو و قەیرانە ئەمنی و سیاسی و کۆمەلایەتییەی کە عێراق لەم چەند ساڵەی دواییدا بەخۆیەوە بینیوە، بۆتە هۆكاری دواکەوتنی ڕێڕەوەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری، هەورەها ڕوونیشیکردەوە کە سەقامگیریی ئێستای وڵات وایکردووە تیشك بخرێتە لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدان و  وەهەروەها وایكردەوە وەبەرهێنان بکرێت کە ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕەزامەندی هاووڵاتیان هەیە...

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو دۆخە ئەرێنییەی ئیستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە، وێرای ئەو ئەو ڕكابەرییانەی تا ئیستا بەردەوامە، هەروەها گوتیشی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو  وەك وەچەرخانێكی گرنگ دەبێت بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغی سەقامگیری ئەمنبەردەوام، گوتیشی بنەمای ناوەندگیری و میانرەوی وەك باشترین بژاردە دەمێنێتەوە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری و ئەمن و ئاسایش و گەشەسەندن..

    لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد بەباشی بژاردن بكەن و بەرپرسیارێتی نیشتمانی بگرنە ئەستۆ  لەرێگەی هاندانی هاولاتیان بۆ بەشداركردنی بەرفراوان و كاریگەر و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكان و و هەڵبژاردنی كەسایەتی باش لە لیستی باش و هۆشداری دا لە بەكارهێنەرانی پارەی سیاسی بۆ بەرژەوەندی هەڵمەت هەڵبژاردن بەتایبەتی ئەو شتانەی یاسایی نین بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.

    Related News