سەید حەكیم: تێپەڕكردنی ڕكابەری ئابووری پێویستی بە ئۆقرە و خۆڕاگری و كاركردن و یەكڕیزی نیشتمانی هەیە
لەقەزای ئەلسەدیر لە پارێزگای دیوانییە، لە میوانخانەی هۆزی ئەمیال بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی پارێزگای دیوانییە و لەم دیدارە گوتی كە مەبەست لەو سەردانەی ئەوەیە خزمەتی شاری دیوانییە بكات و سەیری داواكارییەكانی بكات و پیرۆزبایی هاتنی رۆژیوونی پێغەمبەری ئازیزی لێكردن لەگەڵ یادی لەدایكبوونی ئیمام سادق (سڵاوی لێ بێت) و جەختی كردەوە لەسەر پەیوەندی مێژوویی كە لەگەڵ هۆزەكانی دیوانییە دەیان بەستێتەوە.
سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە عێراق بە چەندین قەیڕانی ئەمنی لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تێپەڕیوە و قەیرانی كۆمەلایەتی و تایفی بینیوە جگە لە ململانێی سیاسی و دووپاتی كردەوە كە ئەو هەموو ڕكابەرییانە تێپەڕ بوون ئێستا تەنها ركابەری ئابووری لەبەردەم عێراق ماوە لەگەڵ گەشەپێدان.
بەڕێزیان دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنی بەڕێز ئەلزەیدی لە سروشتی ڕكابەری ئابوورییەوە سەرچاوەی گرتووە، هەروەها متمانەی خۆی دەربڕی لە تێپەڕاندنی، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە پێویستی بە سەبر و کۆڵنەدان و ماندووبوون و یەکڕیزی نەتەوەیی و تێگەیشتن لە بارودۆخەکە هەیە. ڕوونیشیکردەوە، عێراق شاهیدی دابەزینی بەرچاوی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بودجە و سەرچاوە داراییەکانی دروستکردووە، سەماحەتی ئاماژەی بە ئەولەویەتەکانی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و شایستەی جووتیاران و پارەی بەڵێندەران کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە بەشدارە لە بەردەوامبوونی جووڵەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار و وەرگرتنەوەی زەوی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک و پێشخستنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ بودجەیەکی بنەمادار بە بەرنامە و گرنگیدان بە کەرتە تایبەتەکان بۆ بەدەستهێنانی بازدانێکی كوالیتی دەربڕی، هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنەکە کەوتۆتە سەر هەژارترین و بە پێویستیترین پارێزگارەکان، وەک دیوانیە و سەڵاحەدین و جەختی لەسەر گرنگی گرنگیدان بە کارەبا وەک کلیلی گەشەپێدان کردووەتەوە، گوتیشی ئەو قەیرانە داراییەی کە لە ئەنجامی قەیرانی ناوچەکەوە هاتۆتە ئاراوە، بە هۆی فشارەکانی لەسەر ئابووری جیهانی قەیڕانێكی كورت خایەنە و تیپەڕ دەبێت.
...سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی هەمەچەشنکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆرییەوە کردەوە، لەگەڵ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و هاندانی کەرتە بەرهەمدارەکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆژیای مۆدێرن، هەروەها جەختی لە بەردەوامبوونی پڕۆژەی سنووردارکردنی چەک لە نێو دەوڵەتدا کردەوە، لەم کاتەدا بە پرسێکی زەق و هەستیاری وەسفكرد و ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد کە بەشدار بوون لە گەڕاندنەوەی دەوڵەت و سەروەری و بەرەنگاربوونەوەی داعش، ڕوونیشی کردەوە کە چەک وەک دامەزراوەیەکی یاسایی و ئەمنی لە ژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا ڕادەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەكرێت...