سەید حەكیم : گەشتیاری سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ فرەكردنی ئابووری عێراق و داوا دەكەین پرۆژەكان بەهاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران بەجووڵە بخرێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز عەلی عەبدولهادی دخیلی وەزیری گەشتیاری و شوێنەوار كرد كە تازە متمانەی پەرلەمانی وەرگرتبوو و لەم دیدارە بەڕێز حەكیم هیوای سەركەوتنی بۆ خواست پاش دەستبەكاربوونی بەفەرمی لە پۆستەكەیدا.
سەید حەكی ئاماژەی بە گرنگی گەشتیاری لە عێراق كرد بەهۆی ئەوەی توانای گەشتیاری و ئاینیو فرەیی سروشتی گەورەی هەیە، ئەوەش وادەكات ببێتە شوێنێكی خوازراو بۆ گەشتیاران لەهەموو ولاتان، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی بەجووڵە خستنی پرۆژە گەشتیارییەكان بەهاوكاری كەرتی تایبەت یان لەڕێگای وەبەرهێنان و گوتیشی گەشتیاری سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە بۆ فرەیی ئابووری و دوور كەوتنەوە لە دەوڵەتی تاك داهات، بەپشت بەستن بە سەرچاوەی دیكەش وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان وتەكنەلۆژیای تازە.