• سەید حەكیم داوا دەكات پەرەسەندن ڕابگیرێت و گفتوگۆ هەبێت و هۆشداری لە جموجۆلەكانی داعش دەدات

    2026/ 10 /18 

    سەید حەكیم داوا دەكات پەرەسەندن ڕابگیرێت و گفتوگۆ هەبێت و هۆشداری لە جموجۆلەكانی داعش دەدات


    سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسیەكانی ناوچەكە و چۆنیەتی گەڕاندنەوەی سەقامگیری كردەوە، هەروەها باسی ڕۆڵی عێراق لە بەستنی كۆنگرەی ئیسلامی بۆ وەزیرانی دەرەوە كرا كە بۆ ئەوەیە دیدی ولاتە ئیسلامییەكان ڕوون ببێتەوە بەرامبەر كێشەكانی ڕووبەڕووی عێراق وولاتانی ناوچەكە و موسلمانان دەبێتەوە.

    بەڕێز حەکیم ستایشی خۆڕاگریی خەڵکی ئێرانی لە بەرامبەر ئاستەنگەکان کرد و جەختی لە سەر پێویستی ڕاگرتنی پەرەسەندن و کۆتایی هێنان بە دۆخی جەنگ و گرژیی ناوچەکە لە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کردەوە، بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە هەموو لایەنەکان ڕازی بکات و سەروەری و ئاسایشی وڵاتانیش بپارێزێت.

    لەسەر ئاستی عێراقیش، سەید حەكیم دووپاتی کردەوە کە عێراق دەستکەوتی زۆری لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنیدا بەدەستهێناوە، هەروەها داوای وریایی کرد سەبارەت بە هەر جوڵەیەکی ئەگەری لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەروەها بەرێزیان بانگەوازی خۆی نوێکردەوە بۆ دەرکردنی پەیامی دڵنیایی لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق، و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان بە یەکگرتوویی نەتەوەیی زیاتر و یەکگرتوویی ناوخۆیی..

    Related News