سەید حەكیم: پالپشتی جوتیاران و بەڵێندەران هەلی كار و ئەمنی خۆراك و گەشەی ئابووری بەدی دەهێنێت
لەمیوانخانەی ئەكرەع لە پارێزگای دیوانییە لە میوانخانەی جەنابی شیخ مەعەن موجد شەعلان ئەلگەرعاوی بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵیك شیخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای دیوانییە، لەم دیدارە بەڕێزیان باسی پەیوەندی مێژوویی لەنێوان خانەوادەی حەكیم و هۆزی ئەگرەع و هۆزەكانی دیكەی شاری دیوانییەی كرد، هەروەها باسی ڕۆڵی بەرزی مەرجەعیەی بالای ئاینی كرد لەبەرگری كردن لە گەلی عێراقدا.
سەید حەكیم خوازیاری پەند وەرگرتنی لە ئەزموونەکانی ڕابردوو و ئاوڕدانەوە لە داهاتوو كرد و ئاماژەی بە کاردانەوەکانی شەڕی بەردەوامی ناوچەکە لەسەر عێراق کرد کە هەناردەکردنی نەوتی تێدا کەمیکردووە، سەرەڕای ئەوەی نەوت 94%ی بودجەی عێراق پێکدەهێنێت، هەروەها متمانەی بە چارەسەری قەیرانی ناوچەیی دەربڕی، بە سەرنجدان بەوەی کە قەیرانەکە سنوورەکانی ناوچەکەی تێپەڕاندووە و بووەتە قەیرانێکی جیهانی، هەروەها داوای لە تێگەیشتن لە سروشتی ڕووداوەکان و سەبرگرتن لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا کرد.
بەڕێز حەکیم جەختی لە ئەولەوییەتی مووچە و مافی جووتیاران و بەڵێندەران کردەوە و ڕوونیکردەوە کە پاڵپشتیکردنی ئەم چین و توێژانەی کۆمەڵگا بەردەوامیی ئابووریی عێراق مسۆگەر دەکات و هەلی کار دەڕەخسێنێت و زەوی وەرئەگرێتەوە و ئاسایشی خۆراک بەدەست دەهێنێت، داواشی کرد ڕێبازێکی پێنج لایەنە بگرێتەبەر کە کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن لەخۆبگرێت و جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ئەم کەرتانە کردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی ئێستا لەسەر بنەمای تواناکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەری ئابووری و دوورکەوتنەوە لە دەوڵەتی تاك داهات هەڵبژێردرا.
لەكۆتایشدا ئاماژەی بەوەشکرد، كە حکومەت لە قۆناغی داهاتوودا پشت بە بودجەی بەرنامەی گەشەپێدان دەبەستێت و هەوڵەکانی لەسەر بوارە تایبەتەکان چڕدەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی بازدانێکی چۆنایەتی، داواشی کرد بە ئامانجگرتنی هەژارترین پارێزگارەکان بكرێت، وەک دیوانیە و سەڵاحەدین...