• السيد الحكيم: التماسسەید حەكیم: یەكڕیزی كۆمەڵگە لە لوبنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیڕان و ڕكابەرییەكان زۆر پێویستە ك المجتمعي في لبنان ضرورة لمواجهة الأزمات والتحديات

    2026/ 09 /01 

    السيد الحكيم: التماسسەید حەكیم: یەكڕیزی كۆمەڵگە لە لوبنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیڕان و ڕكابەرییەكان زۆر پێویستە ك المجتمعي في لبنان ضرورة لمواجهة الأزمات والتحديات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعەكان بەڕێز سەماحەتی شێخ عەلی خەتیب كرد، لەم دیدارە باس لە ڕووداوەكانی ناوچەكە بەتایبەتی لە لوبنان كرا و سەماحەتی پاڵپشتی حكومەت و گەلی عێراقی بۆ لوبنان دەربڕی بەتایبەتی لە بابەتی ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ژیان بۆ خوارووی خۆڕاگری لوبنان.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا بە تەنگژەیەكی دارایی تێپەڕ دەبێت، ئەویش بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە لەوانەش عێراق و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە زمانی گفتوگۆ دەبێت بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەكار بهێنرێت و داواشی كرد كە سەرپەرشتی ئاوارەكان بكرێت و مەینەتییەكانیان كەم بكرێتەوە، بەتایبەتی لەگەل نزیكبوونەوەی وەرزی زستان و سەختی لەو ناوچانەدا و روونیشی كردەوە كە گەلی لوبنان پێویستی بە یەكگری و یەكڕیزی هەیە بۆ ئەوەی بەسەر قەیرانەكان زاڵ بن.
     

    Related News