سەید حەكیم پێشوازی لە كاربەڕێكەری كارەكانی ئەمەریكا دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی تاوتوێ دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز جۆشوا هاریس كار بەڕێكەری كارەكانی ئەمەریكا لەنێردەی ئەمەریكا لە عێراق كرد، سەماحەتی لەم دیدارە ئاماژەی كرد كە عێراق توانی قۆناغی داخرانی سیاسی تێپەڕ بكات و حكومەتێكی دەستووری پێك بهێنێت.
لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و واشنتۆن كرا هەروەها سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق كاری لەسەر ڕێرەوی ڕادەستكردنەوە و هیشتنەوەی چەك بەدەست دەوڵەت كردوە و ئەوەی بە دەستووری وەسف كردوە و یاسای حەشدی شەعبیش مەرجەعیەتی بالای ئاینی لەچەندین بۆنە داوای كردوە.
سەماحەتی داوای دووپاتكردەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕی ناوچەكە و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی گەیشتن بە چارەسەری ڕیشەیی و دادەپەروەرانە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ڕێگرتن لە پەرەسەندن و پاراستنی بەرژەوەندی هەمووان.
لەكۆتاییدا، هەردوولا باسی ئەو ڕكابەرییانەیان كرد كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە لە قۆناغی ئێستادا لەسەرووی هەموویان ڕكابەری ئابووری و ئەو كارانەی پێویستە بكرێن بۆ زیادكردنی داهات و چوونە دەرەوە لە نموونەی دەوڵەتی تاكە داهات، لەگەڵ فرەكردنی دەروازەكانی ناردنە دەرەوەی نەوت.