حەكیم گرنگی پاڵپشتی حكومەت و ڕێرەز وی چاكسازی و گەشەپێدان لەقۆناغی ئێستادا دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە شاندێكی ڕەوتی نیشتمانی كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز عەزیز روبێعی بوو، لەم دیدارە بیروبۆچوون سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و شایستە داهاتووەكان كرد و سەماحەتی جەختی كرد لەسەر گرنگی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و پالپشتی كردنی لە ڕێرەوی چاكسازی و گەشەپێدانی و داوای كرد لێك تێگەیشتن بۆ سروشتی دۆخی ئابووری و ڕكابەرییەكان هەبێت كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
. هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە دەستپێشخەریی ڕەوتی نیشتمانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کرا، بەرێز حەكیم جەختی لە پێویستی یاساکە كرد كە گوزارشت لە ئیرادەی گەلی عێراق و پێکهاتە جیاجیاکانی دەكات و هاوسەنگی لە نێوان ژمارەی دەنگ و کورسییەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی دادپەروەری نوێنەرایەتی، هەروەها داوای کرد قۆناغی ئێستا بەکاربهێنرێت بۆ بەدواداچوونی چارەسەری ئابووری ڕاستەقینە کە بەشدارە لە هەمەچەشنکردنی ئابووری نیشتمانی و کۆتاییهێنان بە دۆخی دەوڵەتی تاك داهات ڕوونیشیکردەوە، چارەسەر لە بوژاندنەوە و پاڵپشتیکردنی کەرتە بەرهەمهێنەرە جیاوازەکاندایە بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان...