سەید حەكیم جەخت لەسەر كرانەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەكات بۆ پاڵپشتی گەشپێدانی عێراق
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای موسەننا بەڕێز حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەلێك لە سەركردەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگای موسەننا.
لەسەرەتای دیدارەكە سەماحەتی پیرۆزبایی جەژنی غەدیری لە ئامادەبوان كرد و ڕوونیكردەوە كە غەدیر جەژنی ویلایەتی ئەهلی بەیتە (س) كە لە قورئانی پیرۆز لە خودای گەورە ئاراستە كراوە و خودا وای لێكردوە ببێتە راگەیاندێك بۆ تەواوكردنی ئاین و نیعمەتەكانی.
. بەرێزیان دووپاتی کردەوە کە بەهێزکردنی پڕۆژەی میانڕەوی و ناوەندگیری خزمەت بە خەڵک دەگەیەنێت و سەقامگیری بۆ وڵات دەهێنێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق ڕكابەری ئەمنی و سیاسییەکانی تێپەڕاندووە، بەڵام لە ئێستادا قەیرانی ئابووری و دارایی بەخۆیەوە دەبینێت، ئاماژەی بەوەشکرد، تێگەیشتن لەم قەیرانە بەشداربوونە لە پالپشتی دانانی بەڕێز عەلی ئەلزەیدی، بازرگان و ئابووریناس، بەڕێزیان داوای چارەسەری ڕاستەقینەی کرد کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی کێشەکان چارەسەر بکەن و گەشەی دانیشتوانی عێراق لەبەرچاو بگرن، ئەو مەرجەی بۆ گەیشتن بەم کارە پێویستی بە دامەزراندنی هاوبەشی ستراتیجی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکان و کردنەوەی عێراق بەڕووی ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خۆیدا و لەخۆگرتنی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بۆ گەیشتنە بە گەشەسەندنی بەردەوام..
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم کۆتایی بە کۆبوونەوەکەی هێنا و داوای لە سەرکردەکانی ڕێکخراوەیی کرد کە خۆیان خەڵكی بە پڕۆژەی حیکمە ئاشنا بکەن و لە ڕێگەی کاریگەری ڕاستەوخۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بگۆڕن و میانڕەوی و ناوەندگیری بكەن بە دۆزی نەتەوەیی و داواکارییەکی جەماوەری...