سەید حەكیم رۆڵی یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی و عەشایری بۆ پاراستنی عێراق دووپات دەكاتەوە
لە میوانخانەی عەلی سەلمان ئەبو تبیخ لە پارێزگای موسەننا، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە و لەم دیدارە سەماحەتی ستایشی ڕۆڵ و یەكڕیزی كۆمەلایەتی و عەشایری خەڵكانی ناوچەكەی كرد و گوتی بەهۆی ئەو یەكگرتنە قەیڕانەكانی عێراق بەرەو نامان چوون و عێراقیش مایەوە.
هەروەها سەماحەتی ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە لە پارێزگای موسەننا لە بوارەکانی وەبەرهێنان و چوونە ناوەوەی پارێزگایانەی نەوتین،هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە داهاتوودا دەرچەی سەر سنووری دەبێت. هەروەها بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە ڕووداوەکانی ناوچەکە کاریگەریان هەبووە لەسەر عێراق، گوتیشی ئەمە قەیرانێکی کاتییە و باش دەبێتەوە و عێراق دەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی، هەروەها داوایکرد تێگەیشتن لە بارودۆخی دارایی وڵاتەکە هەبێت، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە عێراق وڵاتێکە کە توانای هەیە، بەڵام لە ئێستادا لە دۆخی خراپی پارەی كاش دەناڵێنێت..