• سەید حەكیم رۆڵی مێژوویی هۆزەكان لە پاڵپشتی كردنی حكومەتی عێراقی دووپات دەكاتەوە

    2026/ 06 /03 

    سەید حەكیم رۆڵی مێژوویی هۆزەكان لە پاڵپشتی كردنی حكومەتی عێراقی دووپات دەكاتەوە


    لەپارێزگای موسەننا لە میوانخانەی شێخ عەباس ئال سخیل، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگایەكە كەوت، لەم دیدارە سەماحەتی دووپاتی كردوە كە مێژوو لەگەڵ زۆر لەو هۆزانە كۆیان دەكاتەوە لە زۆر ویستگەی مێژووییدا و ئەوان بەلانسێكی نیشتمانی چەسپاویان هەیە و ئاماژەی كرد كە ئەو قەیڕانانەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت ڕژێمی سیاسی زیاتر چەسپاندوە و خواستەكانی بۆ هەڵوێستی نیشتمانی گۆڕیوە.

    لەسەر ئاستی حکومەت، بەڕێز حەکیم هیوای خۆی دەربڕی کە بەزووترین کات کابینەکە تەواو بێت، هەورەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕەوتی حیکمە بە پشتبەستن بە قەناعەتی خۆی لە لێهاتوویی و تواناکانی و بە دڵسۆزی بۆ پارێزگاری موسەننا، پرۆفیسۆر فالیح ئەلساری بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی کاندید کردووە.

    لە كەرتی ئابووریشدا ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بەهۆی دابەزینی هەناردەکردنی و کەمبوونەوەی داهاتی دارایی، کاریگەری پێشهاتە خێراکانی ناوچەکەی لەسەر زیاد بووە، بەڵام متمانەی تەواوی خۆی بە توانای عێراق دەربڕی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە.

    سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، بەڕێزیان داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەڵمەتێکی کاریگەری پەیوەندییە گشتییەکان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی شتەکان بۆ ڕێچکەی ئاسایی خۆیان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە هەڵبژاردنی ئەلزەیدی لە وەڵامدا بوو بۆ ئاستەنگە ئابووری و دیپلۆماسیەکان لە یەک کاتدا.

    بەڕێز حەکیم لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراقدا لە چوارچێوەی سیاسی و یاسایی خۆیاندا ماونەتەوە، ئەمەش بە پێشکەوتنێکی بەرچاو و گرنگ لە دیمەنی سیاسی عێراقدا وەسف دەكرێت...

    Related News