سەید حەكیم بۆ میدیاكارانی نەجەف: پاراستنی شوناسی شارەكە بەرپرسیارێتیەكی هاوبەشە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك میدیاكار و رۆژنامەنووس و چالاكوانی پارێزگای نەجەفی پیرۆز و لەم دیدارە بەڕیزی پیرۆزبایی جەژنی غەدیری لێكردن و دووپاتی كردەوە كە دیموكراسیەت بە سروشتی خۆی چەندین ڕكابەری لەخۆیەوە دەگرێت، هەتا لە ولاتە دێرینەكانیشدا، بۆیە هێنانە خوارەوەی سەقفی خواستەكان ئاساییە لە ولاتێكی دیموكراسیدا.
سەید حەکیم ئاماژەی بە سیمبولی ئایینی و مەعنەوی نەجەف و ئەو بەرپرسیارێتییە بەرزەی کە ئەمە دەخاتە سەر دانیشتوانەکەی بۆ پاراستنی شارەکە و بەها و داب و نەریتەکانی، بەرپرسیارێتیەکەی خستە ئەستۆی پیشەگەرەکانی میدیا بۆ بەرگریکردن لە نەجەف و دەستکەوتەکانی، هەروەها باسی لە بنبەستی سیاسی ئەم دواییەی عێراق کرد و ڕوونیکردەوە کە وڵات بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی کۆمار بەسەریدا زاڵ بوو، هاوکات چوارچێوەی هەماهەنگی بە کۆی دەنگ لەسەر بەڕێز عەلی ئەلزەیدی ڕێککەوتن..
.
سەماحەتی حەکیم داوای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و بوژاندنەوەی کەرتەكانی بەرهەمهێنانی کرد، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە دەوڵەتی تاكە داهات كرد و بەدواداچوونی چارەسەری ڕاستەقینەشی لە پیشەسازی، کشتوکاڵ، وەبەرهێنان، گەشتیاری و تەکنەلۆژیادا دیاری كرد. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق خاوەنی توانایەکی زیاترە لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکە. هەروەها جەختی لە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی پلە باڵا و وەرگرتنەوەی پارەی دزراو، هەروەها دەستخۆشی لە هەڵبژاردنی سەرکردەیەکی گەنج کرد بۆ ڕێنماییکردنی قۆناغی داهاتوو...