سەید حەكیم سنوورداركردنی چەك بۆ دەستی دەوڵەت بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن جێبەجێ دەكرێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە كادیرانی ڕیكخستنەكانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگای موسەننا،
سەرەتا پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایک بوونی پێغەمبەر (د خ) لەگەڵ ساڵیادی لە دایک بوونی ئیمامی سدیق (سڵاوی لێ بێت)ی لێکردن، هاوکات سەرەخۆشی لە ساڵیادی شەهیدکردنی شەهیدی میحراب، ئایەتوڵڵای گەورە سەید محمد باقر ئەلحەکیم (خوای گەورە ڕۆحی پیرۆز بکات)ی كرد،. بەرێزیان ئاماژەی بە تایبەتمەندییە کەسییەکانی پێغەمبەر محەمەد (د خ) و بنەماڵەکەی کرد، هەروەها باسی كرد كە چۆن سەرچاوە بەردەستەکانی بەکارهێنا بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلام و چوونە ناو مەککە وەک فاتیحێك بەبێ ئەوەی ململانێ بكات، هەروەها داوای سەبر و خۆگرتنی کرد، هاوکات جەختی لەسەر گرنگی ڕوونکردنەوە و دیاریكردنی سروشتی پڕۆژەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کردەوە.
. بەڕێزیان ئاماژەی بە ڕادەی کاریگەریی مەیدانی بزووتنەوەی حیکمە و سەنگی لە پارێزگاکان و بۆنە گەورەکاندا کرد و ڕوونیکردەوە کە قەبارەی ئامانجگرتنەکە ڕێژەیی لەگەڵ قەبارەی کاریگەرییەکەدایە، گوتیشی ئەو نزیکبوونەوەی سەبر بە شێوازێکی بەهێزی دەزانی، هەروەها جەختی لەسەر شانازیکردن بە پڕۆژەکە و سەرکردەکانی و هێماکانی و گواستنەوە لە تەنها فراوانبوونەوە بۆ کاریگەریی ڕاستەقینە دەکردەوە. نموونەی شەهیدی حەرەم (خوای گەورە گیانی پیرۆز بکات) و چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ هەڵمەتەکانی بە ئامانجگرتن و زانیاری ناڕاست هێنایەوە..
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پارەداركردنی خەڵكی كارامە و كاریگەر و ئەكتیڤ لەگەڵ دیاریكردنی ناسنامەی ڕەوتەكە و دابەزین بۆ گۆڕەپان و بایەخدان بە هۆزە عێراقییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و ڕوونیشی كردەوە كە سنوورداركردنی چەك بەدەستی دەوڵەت و ڕادەستكردنی بە حەشدی شەعبی لەڕێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن.
.سەید حەكیم لەكۆتاییدا جەختی كردەوە كە شاڵاوی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارەی گشتی بێ جیاكردنەوە گرنگە بەتایبەتی گەر تیشك بخرێتە سەر دۆسێیە گەورەكان.