• سەید حەكیم داوای فروانكردنی هاریكاری عێراقی و توركی لە كەرتە گرنگەكان دەكات

    2026/ 08 /26 

    سەید حەكیم داوای فروانكردنی هاریكاری عێراقی و توركی لە كەرتە گرنگەكان دەكات


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نبشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لەبەڕێز دكتۆر قادر و شاندی یاوەری لەڕیكخراوی ئۆرسامی توركی كرد، لەم دیدارە باس لە هاریكاری نێوان عێراق و توركیا و دۆسێیەكانی نێوانیان وەك ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و دۆسێی ئاو و ڕێگای گەشەپێدان كرد.لەگەڵ تیشك خستنە سەر پرۆژەی گەشەپێدان.

    سەماحەتی سەید حەكیم گرنگی هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا توركییەكان دووپات كردەوە بە تایبەتی لە كەرتی كشتوكاڵی و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و داواشی كرد تویژینەوە لەسەر ئەو دۆسێیانە بە جیا بكرێت و هەروەها ڕێگا بكرێتەوە بۆ دیپلۆماتییەتی میللی نێوان هەردوو گەلی دۆست و دراوسێ بۆ ئەوەی خاڵە هاوبەشەكان زیاتر بچەسپێن.

    Related News