سەید حەكیم داوای پتەوكردنی ئەركی هەواڵگری دەكات بۆ بەدواداچوونی پاشماوەكانی تیرۆر
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لەبەڕێز فالح فەیازی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و تەواوكردنی كابینەی وەزاری حكومەتی بەڕێز عەلی زەیدی كرا.
سەماحەتی سەید حەكیم پالپشتی خۆی بۆ حكومەت دەربڕی و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی لادانی تەگەرەكان لەبەردەمی و هاوكاری كردنی بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری و چاكسازی ئەنجام بدات، هەروەها داوای كرد ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی پتەوتر بكات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەر ئەگەرێكی بەپەلە و نەخوازراو ببینەوە و هەواڵگری بەهێزتر بكەین بۆ ئەوەی بتوانین گورزی كوشندە و پێشوەختە لە پاشماوەی تیرۆرستان بدەین.