السيد الحكيم يؤكد للسسەید حەكیم گرنگی بەڕێوەبردنی فرەیی و خێرایی لەپێكهینانی حكومەت بۆ باڵیۆزی سویسڕا دووپات دەكاتەوە و پاڵپشتی گفتوگۆ بۆ سەقامگیری ناوچەكەش دەكاتفير السويسري أهمية إدارة التنوع وتسريع تشكيل الحكومة ودعم الحوار لاستقرار المنطقة
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز دانێل هۆنی باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو گەلی دۆست كرا لەگەڵ جەخت كردن لەسەر پتەوكردنی بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەمووان بكات.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە عێراق ولاتی فرەییە ئەو فرەییەش سەرچاوەی دەوڵەمەندی رۆشەنبیری و كۆمەلایەتییە و دووپاتی كردەوەش كە بەڕێوەبردنی فرەیی پێكهاتەكان گرنگی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی ئەو پێكهاتانە ببنە پردێك بۆ پەیوەندیكردن بە ولاتانی ناوچەكە و جیهانیش.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پیكهێنانی حكومەتی داهاتوو بەپێی پابەندبوون بە دەستوور و دووپاتی كردەوەش كە عێراق پێویستی بە حكومەتێكە كە دەستەلاتی تەواوی هەبێت بۆ ئەوەی ڕكابەرییە سیاسیی و دارایی و ئابووری تێپەڕ بكات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی بانگەشەی بۆ وەستانی شەڕی سەر كۆماری ئیسلامی ئیران دووپات كردەوە و داوای كرد گفتوگۆ ڕێگا چارە بێت بۆ چارەسەری كێشەكان بۆ ئەوەی ناوچەكە لە پەرەسەندن بەدوور بگیرێت، لەبەر ئەوەی ئەو دۆخە زیان بەهەموو لایەك دەگەیەنێت.