سەید حەكیم پێشوازی لە سوودانی كرد و هەردوولا دووپاتیان كردەوە كە گرنگە شایستە دەستوورییەكان یەكلایی بكرێنەوە و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی پتەوتر بكرێت و زمانی گفتوگۆ لەسەر گۆرەپانی نێو دەوڵەتی زاڵ بكرێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێز محەمەج شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەوە و لەم دیدارە باسی دۆخی سیاسی ناوخۆ و ناوچەكە كرا.
لەم دیدارە گرنگی یەكلایی كردنەوەی شایستەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و پیكهێنانی حكومەتی نوێ كرایەوە، سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە بۆ ئەركبەرژەوەندی گشتی لەهەندێك شت تەنازول بكرێت، هەروها پێوبستە ئەو ركابەرییانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە بەهەند وەربگیرێت، جەختیشی كردەوە كە دەبێت بڕیاری عێراقی بێلایەن بێت و دوور بێت لە دەست تێوەردانی دەرەكی و ئاماژەی كرد كە گرنگە یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی پتەو بێت بەو پێیەی كۆڵەكەیەكی سەرەكی سەقامگیری وڵاتە.
سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە هەموو ئەركەكان و كارەكان بۆ ئەوە بێت زمانی گفتوگۆ زاڵ بكرێت لەبری پەرەسەندن و داواشی كرد گەڕی زیاتری دانیشتن هەبیت بۆ ئەوەی بۆچوونەكان لەنێوان نەیارەكان لەیەك نزیك بكرێنەوە.