• سەماحەتی حكیم پێشوازی لە پارێزگاری واسیت كرد و گوێبیستی پرۆژەكانی شارەكە بوو

    2024/ 05 /01 

    سەماحەتی حكیم پێشوازی لە پارێزگاری واسیت كرد و گوێبیستی پرۆژەكانی شارەكە بوو

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر محەمەد جەمیل مەیاحی  پارێزگاری واسیت و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكە، لەم دیدارە بەڕێزیان گوێبیستی دیدی ئەوان و پرۆژەكانیان لە پارێزگاكە بوو، دووپاتیشی كردەوە كە كاری مەیدانی پێوستە  بۆ كاملبوونی كارەكان لە نێوان پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگا و وەزارەتەكانی حكومەتی ناوەندی.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر یەكلایی كردنەوەی پڕۆژە ستارتیژییەكان لەوانەی بەڕێژەیەكی زۆر ئەنجام دراون، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت پەیوەندییان لەگەڵ خاوەن بەهرەكانی زانستی هەبێت بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاولاتیان بكرێت.

    سەماحەتی روونیكردەوە كە گرنگە تواناكانی پارێزگاكە لە ڕووەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و وزە بقۆزنەوە، گوتیشی واسیت جگە لەوانە بنەمای گەشتیاریشی تێدا بەدی دەكرێت، تەنها كەمێك پێوستی بە بایەخ پێدان هەیە تا ئەو كەرتەش بە باشی سوودی لێوەرگیرێت.

    Related News