• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر عادل عەبدولمەهدی  كرد و باسی پێشهاتە سیاییەكانیان كرد

    2024/ 04 /30 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر عادل عەبدولمەهدی كرد و باسی پێشهاتە سیاییەكانیان كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كرد و لەگەڵ ئەودا بیروڕایان سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و ئەركی حكومی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری 
    و بەدیهێنانی گەشەپێدان كرد.

    سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆك وەزیران  دووپاتكردەوە سەبارەت بە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و گەڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتی بە سیستەمی سیاسی لە ڕێگەی بووژانەوەی خزمەتگوزاری و بیناسازی و كە ئێستا هاوڵاتی تا ڕادەیەك هەستی پێدەكات و بە ئاستێكی بەرز ڕێچكەی گرتوە و ڕوونی كردەوە كە ڕكابەری گرنگ لەم سەردەمە دوای لایەنی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵگا لایەنی خزمەتگوزارییە.

    دەربارەی شەڕی غەزە گوتی " كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێوستە سنووریك بۆ ئەو پێشێلكارییانە و جینۆسایدە دابنێت كە گەلی فەلەستینی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

    Related News