سەید حەكیم جەخت لەسەر یەكگرتوویی دەكات بەرامبەر ئەو ڕكابەرییە ئابووریانەی بەهۆی شەڕی ناوچەكە سەریهەڵداوە
لەناوچەی بەنی سەعد لەپارێزگاتی دیالا، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە و لەم دیدارە سەماحەتی باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان بنەماڵەی حەكیم و ئەو هۆزە ئازیزانەی خان بەنی سعد كرد كە شەهیدی زۆریان لەپێناو ئیسلام و نیشتمان داوە، گوتیشی عێراق پێشتر ڕكابەری سیاسی و ئەمنی و تایفی هەبوو و بە یەكگرتنی ڕۆڵەكانی هەمووی تێپەڕكرد.
سەماحەتی ستایشی بەیەكەوە ژیانی لە ناوچەی بەنی سەعد كرد و ڕوونیكردەوە كە ڕكابەری ئابووری وایكرد كە عەلی زەیدی وەك سەرۆكوەزیران دیاری بكرێت، بەو پێیەی كەسایەتییەكی ئابوورییە، دووپاتیشی كردەوە كە ڕكابەری ئەو جۆرە ئاستەنگە عێراق دەخاتە سەر ڕێگای سەركەوتن و گەشەسەندنە، داواشی كرد یەكگربن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببنەوە.
سەید حەكیم ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی شەڕی بەردەوامی لە ناوچەکە کرد لە سەر عێراق بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەکان، كە ئەمەش بووەتە هۆی گرفت لە دابینکردنی خەرجییەکانی حکومەت ، سەماحەتی ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد بۆ دابینکردنی ئەم خەرجییانە سەرەڕای بارودۆخی ئابووری سەخت و بەڕێزیان ئاماژەی بە کۆتایی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد و داوای یەکڕیزی و هاوکاری و پەیامی دڵنیاکەرەوەی لە نێوان گەلی عێراق کرد بۆ ئەوەی وڵاتەکە بەرەو پێشەوە ببەن.
سەید حەكیم گەشبینی خۆی بە ئایندەی ولات دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لە دڵی مێژوودایە، لە سەرەتاوە تا کۆتایی و داوای شانازی بە مێژوو و شارستانییەت و شکۆمەندی عێراقی كرد و گوتیشی ئەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو دەبێت بگوازرێتەوە...