سەید حەكیم: فرەكردنی ئابووری و وەبەرهێنانی داهاتی نەوت لە پڕۆژە ستراتیژییەكان و سندوقی نەوەكان پێویستە بۆ كۆتایی پێهێنانی دەوڵەتی تاكە داهات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، پێشوازی لەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی دیالا لە میوانخانەی بەڕێز رەعد ئەلدەهلەكی كرد، سەماحەتی ڕوونیكردەوە و باسی سروشتی ئەو ڕكابەرییانەی كرد كە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، ئەوەش وایكردوە پێداویستی زۆر شت ڕوو لەكەمی بكات، لەهەمان كاتدا ستایشی ئەرك و هەوڵەكانی حكومەتی كرد بۆ كۆنترۆلكردنی دۆخە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی.
سەید حەكیم ڕوونیكردەوە، كە حكومەت دەیەوێت ڕێژەی بەرهەمی نەوت زیاد بكات بەشێوەیەك كە لەگەڵ ڕێژەی دانیشتوانی عێراق و تواناكانی بگونجێت و گوتیشی عێراق پێویستی بە وەبەرهێنانی بیانی هەیە بۆ ئەوەی داواكاری دارایی بەجێبگەینێت و بەرهەم زیاتر بكات، داواشی كرد لەگەڵ ئەو پێداویستییە بە مەنتیقی و بابەتی سەیری بكەن و هەوڵ بدرێت دەروازەی نوێ بۆ هەناردە كردنی نەوت لەڕێگەی دوو دەریاری سوور و ناوەڕاست بەڕێبكەن.
.
هەروەها گوتیشی پێیوستە بگەینە بازاڕی نوێ كە دەبێتە هۆكاری پاڵپشتی كردنی عیراق و ڕوگاركردنی ئابووری لە تاك داهاتی نەوت لەڕێگەی ئەكتیڤكردنی كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای مۆدێرن و داواشی كرد بەشێكی پارەكانی نەوت بۆ پڕۆژە ستراتیژییەكان و سندوقی نەوەكان دابین بكەن.
سەید حەكیم گوتیشی پارێزگای دیالا تایبەتمەندی زۆری هەیە لە ڕووی بەرهەم هێنان و كشتوكاڵ و پیشەسازی و جگە لەوەی شوێنی گەشتیاری گرنگیشی هەیە، بۆیە دیالا كۆڵەكەیەكی گرنگی ئابووی عێراقە و جەختی كردەوە لەسەر سەقامگیری بۆ ئەوەی پلانی زانستی و پراتكیتی بۆ پێكانی ئامانجە ئابوورییەكان.
سەماحەتی داوی كرد پەیامی دڵنیایی لەنێو پێكهاتەكانی عێراقی بلاوبكەنەوە و بسەلمێنن كە دەتوانن دۆخی خۆیان بەڕێوە ببەن، شیخ و كەسایەتییە دیارەكان و خوڵكی نوخبەی ئاگادار كرد وە بەوەی دەبێت بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ و گوتیشی بۆ ئابووری بەهێز دەبێت دەوڵەت هێور و بێ كێشە بیت، هەروەها هۆشداریدا بەوەی كە نابێت سستی و خاوی هەبێت بەرامبەر شانە تیرۆریستییەكانی داعش و سفركردنەوەی كێشەكانی ناوخۆی و بەهێزكردنی دەوڵەت و چارەسەركردنی كێشەی چەكی دەرەوەی دەوڵەت و هۆشیاری كۆمەلایەتیشی بە دەستكەوتێكی گرنگ وەسفكرد، كە دەكرێت هەلەكان بۆ هەلی گەرماو گەرم بۆ خزمەتی عێراق بخەنە ڕوو.