• سەید حەكیم: لەبەرژەوەندی عێراقە كە بڕیاری سەربەخۆ بێت و بەسەر هەموو تەوەرەكانیش كراوە بێت

    2026/ 08 /15 

    سەید حەكیم: لەبەرژەوەندی عێراقە كە بڕیاری سەربەخۆ بێت و بەسەر هەموو تەوەرەكانیش كراوە بێت


    بەڕێز سماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هیزە نیشتمانییەكانی گەل و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی ڕای نێو ڕەوتی حیكمەی ئەنجامدا و تێیدا باس لەچەندین تەوەر كرا كە لە خشتەی كارەكان جێگیر كرابوون.

    سەرەتا سەماحەتی لەدەستپێكی قسەكانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەبیعی یەكەمی كرد كە تێیدا لەدایكبوونی پیرۆز كە ڕێڕەوی مێژووی گۆڕی كە لەدایكبوونی پێغەمبەر (د .خ) لەسەر بێت لەگەڵ لەدایك بوونی ئیمام جەعفەر ئەلسادق بوو(سڵاوی لێ بێت).
    بەڕێزیان ئاماژەی بەو وێنە شایستەیە کرد کە عێراقییەکان لە کاتی زیارەتی چلەداا پێشکەشیان کرد، کە ملیۆنان کەس لەم گەرمایە سووتێنەرەدا ڕوویان لە مەزارگەی مامۆستای شەهیدان کرد و هەزاران کاروانی حوسێنی لە ڕێگەی کاری خۆبەخشانە یخزمەتیان بەو ژمارە زۆرەی زیارەتكاران کرد، هەروەها نەبوونی ڕووداوی گەورە ئاماژەیە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی باش..
    .
    سەید ئەلحەکیم ڕوونیکردەوە کە ناوچەکە بارودۆخێکی ناوازە بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ شەڕ و ناسەقامگیری بەردەوام سێبەر بەسەر عێراقدا، بەمەش دۆخێكی جیاواز بۆ وڵاتەکەش دروست دەکات، بەتایبەتی لەڕووی ئابوورییەوە، بە لەبەرچاوگرتنی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، ئەمەش پێویستی بە چارەسەرکردنی ئەو پرسە هەیە بە هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردن، جگە لە کارکردن بەرەو ئامانجی ستراتیژی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە ڕێگەی پێنج پایەی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆژیای مۆدێرن.
    .
    . بەرێزیان پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەتی بەڕێز عەلی ئەلزەیدی دووپاتکردەوە لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی پەیوەندی پتەو لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی عێراق لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکان و پتەوکردنی هاوبەشییەکان و ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکان. هاوکات پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کردەوە بەم شێوەیە، بە ئامانجگرتنی حاڵەتە گەورەکان، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵکردنی کردەوە بۆ گەیشتن بە شەفافیەتێکی زیاتر و پاراستنی سامانی گشتی..
    .
    هەروەها بەڕێزیان جەختی لە پێویستی تەواوکردنی کابینەکە و خێراکردنی ئەم پرۆسەیە کردەوە، بۆ ئەوەی حکومەتێکی تەواو پێکهێنراومان هەبێت کە توانای جێبەجێکردنی بەرنامەکەی هەبێت، سەید حەكیم لە درێژەی قسەكانی جەختی لەوە کردەوە کە بەرژەوەندییەکانی عێراق لە بڕیاردانی سیاسی سەربەخۆ و کراوەیی بەڕووی هەموو بەرەكانی هەرێمدایە بەبێ ئەوەی ببێتە لایەنێک بۆ هیچ کامیان، سەبارەت بە پرسی سنوورداركردنی چەک لە نێو دەوڵەتدا، بەڕێز حەكیم دووپاتیکردەوە کە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە، هاوکات جەختی لە گرنگی ڕێزگرتن لە قوربانیدان و شەهیدانی ئەو کوتلە چەکدارانەی کرد کە شەڕی تیرۆریان کرد و خاکەکەیان ئازاد کرد. لە کۆتاییدا جەنابی سەید حەکیم داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری کرد کە بەشداری کاری مەیدانی بکەن و بەو سەرچاوانەی کە لەبەردەستدایە خزمەتی گەلی عێراق بکەن...

    Related News