• سەید حەكیم داوا لە رۆڵەكانی حیكمە دەكات ئامادەبوونیان بۆ كاریگەری لە كۆمەڵگا بگۆڕن

    2026/ 08 /08 

    سەید حەكیم داوا لە رۆڵەكانی حیكمە دەكات ئامادەبوونیان بۆ كاریگەری لە كۆمەڵگا بگۆڕن


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت رۆژی 8ی ئاب چاوی بە كۆمەڵێك سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی رەوتی حیكمەی لە بابل كەوت و لەم دیدارە باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ڕێكخستن و شایستەكتنی داهاتووی لەگەڵ كردن لەگەڵ چۆنیەتی ئامادەبوونی رەوتی حیكمە وكاریگەری زیاتری لە شارەكەدا.
    .
    بەڕێزیان دووپاتی کردەوە کە کردەوەی سیاسی سەرەڕای ڕكابەری و مەترسی و بە ئامانجگرتن و دەنگۆی دەوروبەری، وەک هەوڵێکی بەرز دەمێنێتەوە کاتێک ئامانجەکەی خزمەتکردنی خەڵک و بەدەستهێنانی چاکەی گشتی بێت. هەروەها گوتیشی دیدگای شەهیدی حەرەم (خوای گەورە گیانی پیرۆز بکات) سەبارەت بە کردەوەی سیاسی هێنایەوە و باسی كرد، هەروەها جەختی لە گرنگی خۆڕاگری لە بەرامبەر هەڵمەتی چەواشەکاری و تۆمەتبارکردن، و نەکێشانی بۆ هەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی پڕۆژە سیاسییەکە کردەوە.
    .
    سەید حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە ڕێگەی هەڵوێست و كاری عەمەلی خۆیەوە یەکپارچەیی خۆی سەلماندووە، هەروەها ئەو بەئامانجگرتنەی کە دەیگرێتەبەر گوزارشت لە ڕادەی کاریگەری و بوونی حیكمە دەکات، هەروەها ئاماژەی بە ژمارەیەک چالاکی و کۆنفرانس و دەستپێشخەریدا کە لە لایەن رەوتەكە لە پارێزگا جیاجیاکان جێبەجێ کراون..

    سەماحەتی جەختی كردەوە كە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە بلاوبوونەوەی زیاترە بۆ كاریگەری زیاتر بەشێوەیەك كە هەر كەسێكی رەوتەكە دەبێت توانای كاریگەری بەسەر دەوروبەردا هەبێت لەكار و لەكۆمەڵگەدا، هەروەها دەبێت ناسنامەی ڕەوتی حیكمە بە ڕوونی و بە متمانە بەدەر بخات بێ دوو دڵی لە ڕاگەیاندنی ئینتیمای بۆ پرۆژەكە، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پێشخستنی ئاستی میدیایی بەرامبەر ئەو شاڵاوە چەواشەكارییانەی بەرامبەر رەوتەكە دەكرێن، بۆ ئەوەی وێنەیەكی ڕوون و دروست لەسەر چالاكی ریەتی حیكمە بە خەڵك و شەقامی گشتی بگەیەنن.
    ..
    سەبارەت بەحکومەت، بەرێزحەكیم باسی ئاستەنگە ئابووری و خزمەتگوزارییەکانی کرد کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە و ڕوونیکردەوە کە قەیرانی ئابووریی ئێستا بەهۆی هۆکاری دەرەکی و کاردانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە کاریگەری لەسەر بووە، هەروەها بەهۆی دەرئەنجامەکانی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت ڕوویداوە، ئاماژەی بەوەش كرد كە کاریگەرییەکانی پچڕانی دابینکردنی غاز لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا كاریگەری گەورەی هەبووە، جەختیشی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ئەم ڕكابەرییانە بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە کردەوە..

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ بنەمای سنوورداركردنی چەند بەدەست دەوڵەتەوە كردەوە و گوتیشی ئەوە دەوڵەت بەهێز دەكات و شكۆی بۆ دەگەڕێنێتەوە و بوار بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان و وەبەرهێنانیش زیاتر دەكات.
    هەروەها پاڵپشتی خۆشی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و بەردەوام بوون لەسەر ئەم ڕێرەوە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە كردەوە.

    Related News