• سەید حەكیم گرنگی هاوبەشیكردن لەگەڵ چین دووپات دەكاتەوە و داوای كەمكردنەوەی پەرەسەندن دەكات

    2026/ 07 /30 

    سەید حەكیم گرنگی هاوبەشیكردن لەگەڵ چین دووپات دەكاتەوە و داوای كەمكردنەوەی پەرەسەندن دەكات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشواڤی لە بەڕێز شیانگ بوا كرد كە بالیۆزی چینە لە بەغدا و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی و پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاریگەری لەسەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە و جیهان كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت دەربڕی لە ڕێرەوی خۆی بۆ چاكسازی و لەناوبردنی گەندەڵكاران.

    بەرێز حەكیم کراوەیی عێراقی بۆ ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە، ڕوونیکردەوە كە عێراق هەوڵدەدات ببێتە پردێک بۆ پەیوەندی نێوان وڵاتان، نەک گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی نمرەکان، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی چین بۆ عێراق کردەوە بەهۆی توانا بەرچاوەکانی ئابووری و پیشەسازی و تەکنەلۆژی.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوای كردن پەرەسندن لە ناوچەكە كەم بكرێتەوە و دازای لە ولاتە گەورەكان كرد رۆڵی خۆیان لە گەڕانەوەی سەقامگیری بگڕێن و كار بكەن بۆ ئەوەی كێشەكان لەڕێگەی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن چارەسەر بكرێت.

    Related News