سەید حەكیم ستایشی دەستكەوتەكاتنی پارالمپی عێراقی دەكات و داوای پاڵپشتی زیاتری وەرزشوانانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی لیژنەی پارالمپی عێراقی كرد و لەم دیدارە سەماحەتی ستایشی دەستكەوتەكانی وەرزشوانانی خاوەن پێداویستی تایبەتی كرد بەهۆی ڕۆلی گەورەیان لە بەرز ڕاگرتنی ناوی عێراق لە بۆنە نێودەوڵەتییەكاندا و داواشی كرد پاڵپشتی زیاتری وەرزشوانانی خاوەن پێداویستی تایبەت بكرێت، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتییەكانی داهاتوودا پلەكانی پێشەنگ دەستەبەر بكەن..