سەید حەكیم: پێكهاتەی مەسیحی هاوبەشێكی ڕەسەنە بۆ بنیاتنانی عێراق و داوا دەكەین فرەیی بپارێزن و ڕۆلەكانیشیان بۆ نیشتمان بگەڕێنەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە كوتلەی صۆیانا كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز كلدۆ رەمزی بوو، سەماحەتی ستایشی رۆڵی پێكهاتەی مەسیحی كرد لە دەوڵەمەند كردنی كەلتووری عێراقی و داوای كرد پارێزگاری لەو فرەییەی عیراق بكرێت و ببێتە قۆناغێك لە ئیدارەی فرەیی، هەروەها پێكهاتەكانیش بكرێن بە پردێك بۆ گەلانی ناوچەكە و هەموو جیهان.
سەماحەتی داوای بۆ مەسیحییەكان دووپات كردەوە بۆ ئەوەی بە خواستی خۆیان بۆ نیشتمان بگەڕێنەوە بەشداری لە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی عێراق بكەن و گوتیشی عیراق عێراقی هەمووانە بەهەموو چین و توێژو پێكهاتەكانییەوە و ڕۆلی ئەوانیشی لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری داعش بەرز نرخاند.