• سەید حەكیم داوا دەكات هەوڵەكان یەك بخرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئابووری و سیاسییەكان

    2026/ 08 /18 

    سەید حەكیم داوا دەكات هەوڵەكان یەك بخرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئابووری و سیاسییەكان

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی مەكتەبی سیاسی هاوپەیمانێتی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كرد كە بەسەرۆكایەتی حەیدەر ئەلفەوادی بوو، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا و سەماحەتی گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی خستە ڕوو بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ڕكابەرییانەی دەوری عێراقی داوە، سەماحەتی گوتیشی ڕكابەری ئابووری سەرووی هەموو ئەو ڕكابەرییانەیە كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
     
    .سەید حەكیم ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە سوود لەوە وەربگرین بۆ ئەوەی لەكۆل دەوڵەتی تاكە داهات ببینەوە و بەرەو فرەیی ئابووری و فرەیی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت هەنگاو بنێین لەڕێگەی تۆڕی بۆڕیەكانی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست.
    سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ پاڵپشتی كردنی نەهێشتنی گەندەڵی لەگەل تیشك خستنە سەر دۆسێیە گەورەكان گوتیشی سنوورداركردنی چەند بەدەستی دەوڵەت داوایەكی دەستووری و یاساییە و گوتیشی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن چارەسەر دەكرێت.